نه‌وا
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته‌سه‌ر شاره‌كانى ته‌لئه‌ڤیڤ و حه‌یفا ئه‌وا ئه‌مساڵ كۆتا یادى سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى ئیسلامییه ده‌یكاته‌وه".
ناتانیاهۆ له‌وتارێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌یكات، پشتگوێ ناخات، به‌ڵام كاریشی تێناكات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتیشی "ئه‌گه‌ر ئێران هه‌وڵیدا هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ى له‌و شێوه‌یه بكات و ته‌لئه‌ڤیڤ و حه‌یفا وێران بكات، كه ناتوانێت، ئه‌وا 40ه‌مین ساڵیادی سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى ئیسلامى ئه‌و وڵاته، كۆتا یادى ده‌بێت و پێویسته ئه‌وه به‌هه‌نده وه‌ربگرێت".
پێشتر یه‌دوڵڵا جوانى یاریده‌ده‌رى سه‌ركرده‌ى سوپای پاسدارانی ئێران بۆ كاروبارى سیاسى ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرشیان بكاته‌سه‌ر، ئه‌وا ئێران ته‌لئه‌ڤیڤى پایته‌ختى ئیسرائیل و شارى حه‌یفاى ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر زه‌وى ده‌سڕێته‌وه.