حزبی سۆسیالیست: بەشدار بین یان نا پشتیوانی لە حكومەتی هەرێم دەكەین

12/02/2019

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر 
لە چوارچێوەی سەردانیان بۆلای حزب و لایەنە سیاسییەكان، شاندی مەكتەبی سیاسیی پارتی لەگەڵ شاندی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كۆبوەوە.
لەبارەی كۆبونەوەكە، هێمن عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا وتی " بەشدار بین لە كابینەی نۆیەمدا یان نا، پشتیوانی لە حكومەتی هەرێم دەكەین".
وتیشی "لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دانیشتنی رۆژی 18ی شوباتی پەرلەمانی كوردستان كرا، كە بڕیارە كۆبونەوەكە بەڕێوەبچێت و پەرلەمانتارەكەی ئێمەش بەشدار دەبێت. سەرەڕای تاووتوێكردنی پێكهێنانی حكومەت و پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا، كە تەوەری گفتوگۆكان بون".
سەبارەت بەبەشداریی حزبەكەشیان لە حكومەتدا، هێمن عەبدوڵڵا ئەوەی خستەڕو، پێیان باشە حكومەت پێكبهێنرێت و لەكۆبونەوەی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسیدا بڕیاردەدەن بەشدار دەبن یان نا، بەڵام پشتیوانی لە حكومەت دەكەن ئەگەر بەشدار بن یاخود نا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group