ئەڵمانیا.. پۆلیس دەستی بەسەر دوو ناوەندی كوردیدا گرت

12/02/2019 جیهان

 

پۆلیسی ئەڵمانیا دەستی بەسەر وەشانی میزۆپۆتامیا و میر میوزیكی كوردیدا گرت.
سەرچاوەكانی هەواڵی باكوری كوردستان بڵاویكردەوە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی میزۆپۆتامیا و میر میوزیك كراوەتە ئامانجی هێزی پۆلیسی ئەڵمانیا و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جارێكی دیكە پۆلیس دەستی بەسەر هەردوو دەزگاكەدا گرت و دایانخست.
ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتریش ڕۆژی 8ی ئایاری 2018 پۆلیس دەستی بەسەر بینای دەزگای میزۆپۆتامیا و میر میوزیك لە ناوچەی نەئوسای ئەڵمانیادا گرتبوو و دەستیشیان بەسەر چەند كتێب و گۆڤار و ئەرشیفێكدا گرت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group