"سلێمانی لە هەرە شارە پاكەكانی عیراقە"

12/02/2019

نەوا-لاڤە كوردە 


بەهۆی بەدواداچون و چاودێری بەردەوامی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتەوە، سلێمانی لەسەرئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان یەكەمە و لە شارە هەرە پاكەكانە لەڕووی خۆراك و پێداویستی رۆژانەی هاووڵاتیانەوە.
لەوبارەیەوە گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی "شەقام"ی رادیۆ نەوادا وتی "لیژنە هاوبەشەكان رۆڵێكی یەكجار گرنگی دەبێت لە هوشیاركردنەوەی هاووڵاتیان و رێگریكردن لە هەر كارێك، كە زیان بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنێت".
وتیشی "ئەو ئاستەی سلێمانی پێیگەیشتوە، پەیوەستە بەو داتا و زانیاریانەی دەزگا عیراقییەكان هەیانە، كە نەك تەنها ئەمساڵ، بەڵكو چەند ساڵێكە سلێمانی لەوروەوە یەكەمە".
ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەكان دابەشبون بەسەر 30 لیژنەی دیكەدا و 28یان لەناوشار و دوو لیژنەش بۆ ناوچەی تانجەرۆ دانراون. 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group