سێ ئەندامی خێزانێكی ئێزدی رزگاركران

12/02/2019

 

بەرپرسی نوسینگەی رزگاركردنی رفێنراوان لە پارێزگای دهۆك، رایگەیاند: سێ ئەندامی خێزانێكی ئێزدی لە دەست چەكدارانی داعش رزگاركراون.
لە لێدوانێكدا حسێن قایدی، بەرپرسی نوسینگەی رزگاركردنی رفێنراوان لە دهۆك باسی لەوەكردووە، توانیویانە رۆژی سێ شەممە دایكێك و دوو منداڵی ئێزدی كە خەڵكی حەردانی باكوری چیای شەنگال بوون، لە سوریا رزگار بكەن.
وتیشی: ئەو خێزانە ماوەی چوار ساڵ بووە لە بن دەستی داعش دا بوون و بەردەوامیش دەبن لە رزگاركردنی سەرجەم رفێنراوان.
جێی باسە دوای ئەوەی لە مانگی ئابی ساڵی 2014 دا داعش دەستی بەسەر شەنگالدا گرت، بە سەدان ئێزدی كۆمەڵكوژ كرد و زیاتر لە 6 هەزار كەسیشی رفاند، كە تا ئێستا نزیكەی نیوەیان رزگاركراون و ئەوانی تر چارەنوسیان نادیارە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group