وتەبێژی یەكێتی: هیچ وادەیەك بەفەرمی بۆ كۆنگرە دیاری نەكراوە

12/02/2019

نەوا-كاروان مەحمود

 

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رەتیدەكاتەوە هیچ وادەیەك بۆ ئەنجامدنی كۆنگرەی حزبەكەی دیاریكرابێت و ئەوەش دەڵێت: "پێشتر دەستەیەك ئامادەكاری بۆ كۆنگرەی یەكێتی كردووە بەڵام بۆ داهاتوو گۆڕانكاری بەسەردا دێت". 
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ رادیۆ نەوا وتی: "لە ئێستادا هیچ وادەیەك بەفەرمی دیاری نەكراوە بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان".
سەبارەت بە ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەی یەكێتی لەداهاتوودا، سەعدی پیرە وتی: "پێشتر دەستەیەك هەبووەو ئامادەكاری كردووە، بەڵام بۆ داهاتوو رەنگە گۆڕانكاری بكرێت و  گۆڕانكاری لە ناوچەكەش بكرێت، بەڵام ئەوەی ماوەتە كێ بەشداری لە كۆنگرە دەكات ئەوەش لە پەیرەو پرۆگرامی یەكێتی دیاریكراوە، دەبێت بزانرێت كۆنگرەیەكی نەوعی دەكرێت یاخود كۆنگرەیەكی ئاساییە".
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوەشی وت: "ئەگەر كۆنگرەیەكی ئاسایی دەبێت ئەوە دەستنیشانكراوە كێ بەشداری كۆنگرەی داهاتووی یەكێتی دەكات، بەڵام ئەگەر كۆنگرەیەكی نەوعیییە، دەبێت ئەوە دیاریبكرێت كێ بەشدار كۆنگرەی داهاتوو دەكات".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group