رێورەسمەكانی ساڵیادی 17 ی شوبات بەڕێوەدەچن

16/02/2019

 

بڕیارە لە رۆژی یەكشەممەوە چالاكییەكانی هەشتەم ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی دەستپێبكات.
رێكخراوی 17ی شوبات و كەسوكاری شەهیدان بڵاویان كردەوە؛ سەعات (9:30)ی سەر لەبەیانی رۆژی یەكشەممە (17/2/2019) لە گردی سەیوان لەسەر گڵكۆی شەھید رێژوان، یەكەم شەهیدی خۆپیشاندانەكان، گردبونەوەیەكی ماتەمینی ئەنجام دەدرێت.
سەعات دوی دوانیوەڕۆی هەمان رۆژ لە هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی بۆنەی یادو وتار و خەڵاتی ساڵیادی حەڤدەی شوبات ئەنجام دەدرێت.
چالاكییەكانی ساڵیادی خۆپیشاندان و شەهیدەكان بەردەوام دەبن و لە ساڵیادی هەر شەهیدێكدا، كەسوكار و چالاكوانان دەچنە سەر گۆڕەكانیان و مەراسیمی تایبەتی رێكدەخرێت.
رۆژی 17 ی شوباتی ساڵی 2011 خۆپیشاندانێك لە سلێمانی دەستیپێكرد، كە بە هۆیەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر لەو رۆژە و لە خۆپیاشندانەكانی رۆژانی دواتر شەهید و برینداربوون و گردبوونەوە ناڕەزایەتیەكان بۆ ماوەیەك بەردەوامبوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group