مێركڵ: كشانەوەی ئەمریكا لە سوریا لەبەرژەوەندی ئێران و روسیایە

16/02/2019 جیهان

 

راوێژكاری ئەڵمانیا دەڵێت، سەرۆكی ئەمریكا پەلەی كردووە لە بڕیاردان لەسەر كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا و هۆشداریش دەدات لەوەی كە هەنگاوێكی لەو چەشنەی واشنتۆن دواجار لەبەرژەوەندی تاران و مۆسكۆدایە.
لە میانی وتەكانی لە كۆنفرانسیۆ میونشن، ئەنگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند: دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا، لە راگەیاندنی كشانەوەی هێزەكانی لە سوریا پەلەی كردووە.
وتیشی: لە ئەگەری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، رۆڵی ئێران و روسیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر و تۆختر دەبێتەوە و ئەو دوو وڵاتە هەژمونی زیاتری خۆیان بەسەر ناوچەكەدا دەسەپێنن.
لە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو، دۆناڵد ترامپ ئاشكرای كرد بە هۆی كۆتاییهاتنی شەڕی داعشەوە، هێزەكانیان لە سوریا دەكشێننەوە، ئەو بڕیارەش لە سەر ئاستی ناوخۆی ئەمریكا و دەرەوە رووبەڕووی كاردانەوە و ناڕەزایەتی زۆر بوەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group