"بۆ دامەزراندنی فەرمانبەران چاوەڕوانی رێنمایی وەزارەتی دارایی دەكەین"

16/02/2019 عێراق

نەوا-كاروان مەحمود

جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عیراق سەبارەت بە تۆماركردنی سكاڵا دژی ئەوكەسانەی كۆمسیۆنیان بە ئەنجامدانی ساختەكاری تۆمەتبار كردبوو رونكردنەوە دەدات، ئەوەشی وت: "بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرانی كۆمسیۆن چاوەڕوان رێنمایی وەزارەتی دارایی دەكەین".
رزگار حاجی حەمە جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عیراق بە رادیۆ نەوای راگەیاند، بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرانی كۆمسیۆن چاوەڕوانی رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی دەكەین و  دواتر كاردەكەین بۆ دامەزراندنی پێشتر لەگەڵ كۆمسیۆن گرێبەستی كاركردنیان هەبووە بەپێی پێویستی ئەو شوێنانەی كە بایۆمەتری دەنگدەرانی تێدا كراوە.
جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عیراق وتیشی: "ژمارەی ئەو كارمەندانەی دادەمەزرێن بەپێی پێویستی بنكەكانی كۆمسیۆن لە پارێزگاكان دەبێت، كە نزیكەی 6 كارمەند یاخود كەمتر دەبێت بۆ هەر بنكەیەك".
سەبارەت بە رێكارە یاساییەكانی كۆمسیۆن لەبەرانبەر ئەو كەس و لایەنەسیاسیانەی كەپێشتر كۆمسیۆنیان بە ساختەكاری لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018 تۆمەتبار كردو بڕیاردرا سكاڵایان لەدژ تۆماربكرێت، رزگار حاجی حەمە جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عیراق بۆ رادیۆ نەوا رایگەیاند، بەشی یاسایی كۆمسیۆن كار لەسەر ئەو پرسە دەكات و بەپێی ناوچە جیاجیاكان سكاڵا تۆمار دەكرێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group