پارتی و گۆڕان رێككەوتنی سیاسیی نێوانیان پەسند كرد

16/02/2019

نەوا-رۆژیار سیروان-سلێمانی
پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە پاش نزیكەی پێنج كاتژمێر كۆبونەوە، لەسەر رێككەوتنی سیاسیی نێوانیان راگەیەندراوێكی چوار خاڵییان بڵاوكردەوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و پارتی دیموكراتی كوردستان

ڕۆژی 16-2-2019 شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ‌و بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی، كۆبوونەوە.
لە كەشوهەوایەكی دۆستانەدا، گفتوگۆیەكی ڕاشكاوانەی بەرپرسیارانە كرا، پەیوەندیی هەردوولا و گفتوگۆی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم ‌و رێككەوتنی سیاسیی نێوان هەردوولا خرایەڕوو.
لەكۆبوونەوەكەدا هەردوو شاند، رێككەوتن لەسەر ئەم خاڵانە:
1-رێككەوتنی سیاسیی نێوان پارتی‌و بزوتنەوەی گۆڕان پەسەند كرا.
2-لە كۆبوونەوەكەی 18ی 2ی پەرلەمانی كوردستاندا فراكسیۆنی پارتی‌و فراكسیۆنی گۆڕان بەشدار دەبن. 
3-لەسەر شێوازی پێكهێنانی حكومەت گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی ‌و بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە.
4-پڕۆژەی ڕێككەوتن دەبرێتەوە بۆ سەركردایەتیی هەردوولا بۆ پەسەندكردنی.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group