نه‌وا
محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینى پادشاى سعودیه نرخێكى خه‌یاڵى پێشكه‌ش به خاوه‌نى یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد كردوه بۆئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى یانه‌كه ببێت.
رۆژنامه‌ى "زه سه‌ن"ى به‌ریتانیا بڵاویكردوه‌ته‌وه، بن سه‌لمان بڕى 3 ملیار و 800 ملیۆن دۆلارى پێشكه‌ش كردوه بۆئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌نى یانه ئینگلیزیه‌كه.
خێزانى گلایدز، كه خاوه‌نى یانه‌كه‌ن، پێشتر له‌چه‌ندین بۆنه‌دا ئاشكرایانكردوه ئاماده‌نین ده‌ستبه‌ردارى شه‌یتانه سوره‌كان ببن، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ى پێشكه‌شكراوه خه‌یاڵییه، كه ده‌توانن 2 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار قازانج بكه‌ن ئه‌وه‌ش وایان لێده‌كات بیر له فرۆشتنى بكه‌نه‌وه.