سلێمانی.. هەشتەم ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی 17 ی شوبات بەڕێوەچوو

17/02/2019

نەوا - رۆژیار سیروان 


مەراسیمی یادی شەهیدانی 17ی شوبات بەبەشداری كەسوكاری شەهیدان و ژمارەیەك لە چالاكوانان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەكەدا باوكی سوركێو وتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، بكوژمان هەیە فەرمانی گرتنی هەیە بەڵام لە ئێستادا پلەكەی بەرزكراوەتەوە وتیشی "هەموو جارێك لە دادگا داوای تەمیزی كردووە و بە سودی ئەو بڕیاری دادگا تەمیز كراوەتەوە بەڵام لە بری دەستگیركردن پلەی بەرزكراوەتەوە".
هەر لە مەراسیمەكەدا وێرای وتاری كەسوكاری شەهیدان، بابەكر دڕەیی، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنیری سلێمانی و هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و بەشێك لە هێز و لایەنەكان وتاریان پێشكەش كرد.
هەر لە مەراسیمەكەدا و دوای وتاری نەوەی نوێ لەسەر فیكە لێدان گلەیی و پشێوی لەلایەن لایەنگرانی گۆڕان و نەوەی نوێوە دروستبوو و بەو هۆیەوە لایەنگرانی نەوەی نوێ هۆڵەكەیان جێهێشت.
جێی باسە رۆژی 17 ی شوباتی ساڵی 2011 خۆپیشاندانێك لە سلێمانی بەڕێوەچوو، كە توندوتیژی لێكەوتەوە و دواتر چەند ناوچەیەكی تری پارێزگاكەشی گرتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر شەهید و برینداربوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group