نەوەی نوێ: كاندیدمان بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان دەبێت

17/02/2019

 

فراكسیۆنی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، بەشداری دانیشتنی رۆژی 18 ی شوباتی پەرلەمانی كوردستان دەكەن و كاندیدیان دەبێت بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان.
فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاشیگەیاند، ئەگەر رۆژی دووشەممە لە دانیشتنەكەدا هەر یەكێك لە ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی هەڵنەبژێردرێت هەڵوێستی توندیان  دەبێت.
فراكسیۆنەكە  ئاماژەی  بەوەشكرد، سەرقاڵی حزبەكان بە دابەشكردنی پۆست و پشكەكانیان، پێكهێنانی حكومەتی بۆ 140 رۆژ دواخستووە و ئەمەش  كارێكی نادروستە بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان دەنگدەران بە گشتی.
ئەوەشی خستەڕوو، دژی دواخستنی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانن و پێیان وایە دەبێـت رۆژی دوشەممە كارەكان یەكلابكرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group