نرخی بلیتی فڕۆكە بۆ توشبوانی شێرپەنجە 90% كەمدەكرێتەوە

17/02/2019 عێراق

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی نرخی بلیتی فڕۆكە بە ڕێژەی 90% بۆ توشبوانی شێرپەنجە و هەر نەخۆشێك دەتوانێت لە ساڵێكدا دووجار لەو داشكاندنە سودمەند بێت.
كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی رایگەیاند، وەك جێبەجێكردنی داواكارییەكی وەزیری گواستنەوەی عێراق، بڕیاریانداوە بە ڕێژەی 90% نرخی بلیتی فڕۆكە بۆ ئەو كەسانە دابەزێنن كە نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە.
عەباس ناسر بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە رایگەیاند، ئەمانجی بڕیارەكە ئاسانكردنی ئەركی سەرشانی نەخۆشەكان و پێشكەشكردنی ئاسانترین و باشترین خزمەتگوزارییە پێیان.
رونیشیكردەوە، لەساڵێكدا دوو جار ئەم هەلە دەدرێت بە توشبوانی شێرپەنجە.
بەڕێوبەری كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی ئاماژەی بەوەش كرد، دۆسیەی تایبەت لە بەشی بازاڕكردنی كۆمپانیاكە كراوەتەوە بۆ نەخۆشەكان و سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەش هەڵدەگیرێن و دەپارێزرێن كە تایبەتن بە راپۆرتی پزیشكیی نەخۆشەكان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group