كازم فاروق: كاندیدمان بۆ پۆستەكانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەبێت

17/02/2019

نەوا-كاروان مەحمود
فراكسیۆنی نەوەی نوێ رەتیدەكاتەوە بەشداری كۆبوونەوەی رۆژی 18ی شوباتی پەرلەمانی كوردستان نەكەن و سەرۆكی فراكسیۆنەكەش دەڵێت: "كاندیدمان بۆ سەرجەم پۆستەكانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەبێت".
كازم فاروق سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان دەنگۆی بەشداری نەكردنی فراكسیۆنەكەیان لەدانیشتنی پەرلەمانی كوردستان رەتدەكاتەوەو بۆ رادیۆ نەوا وتی: "بەفەرمی رامانگەیاندووە رۆژی 18ی شوباتی 2019 بەشداری دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەكەین".
ئەوەشی وت: "وەكو فراكسیۆنی نەوەی نوێ كاندیدمان بۆ سەرجەم پۆستەكانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەبێت".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group