باوكی شەهید رێژوان : لەم كاتەدا رێكەوتنی گۆڕان و پارتی كارێكی باش نەبوو

17/02/2019

نەوا - رۆژیار سیروان -  سلێمانی 

هەشتەمین ساڵیادی شەهیدانی 17ی شوبات بەرێوەچوو، باوكی شەهیدێكی ئەو رووداوانەش رێكەوتنی نێوان پارتی و بزوتنەوەی گۆران لە سەروبەندی ئەو یادە  بە كارێكی خراپ دەزانێت.
دوا نیوەرۆی رۆژی یەكشەممە لە پەراوێزی مەراسیمی هەشتەمین ساڵیادی شەهیدانی  17ی شوباتدا كە لە سلێمانی بەڕێوەچوو ، حاجی عەلی باوكی شەهید رێژوان بە رادیۆی نەوای وت :  دەسەڵات هیچی بۆ نەكردوین و هیچمان لەم دەسەڵاتە ناوێت و داوای سوڵحی عەشایری دەكەن و ئێمەش رازی نین و دەبێ یاسا سەروەر بێ كە یاساش بۆ فەقیر و  هەژار باڵا دەستە بۆ دەسەڵات بێ دەسەڵاتە .
سەبارەت بە ئەنجامی كەیسی شەهید رێژوان رایگەیاند ، كاتێك پارتی لە سلێمانی ئومێدی نەما ئێمە سوڵح ناكەین، كەیسەكەیان گواستەوە بۆ هەولێر و ئێستا داخراوە بەڵام لای جەماوەری سەرای ئازادی دانەخراوە.
دەربارەی رێككەوتنی پارتی و گۆڕانیش لە سەروبەندی یادی شەهیدانی 17 ی شوبات باوكی شەهید رێژوان وتی ، نە دەبوایە گۆران كارێكی وایبكردایە لەم كاتەدا یادێكی بریندارمان هەیە  ئەوانیش رێكەوتن دەكەن كارێكی باشیان نەكردوە .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group