ئەو تۆمەتبارەی لە دادگای حاجیاوا هەڵاتبوو، دەستگیركرایەوە

17/02/2019

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند كە ئەو تۆمەتبارەی‌ ماوەیەك لەمەوبەر لە دادگای حاجیاوا هەڵات، دەستگیر كرا و بەبڕیاری‌ دادوەر راگیرا.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند كە "تۆمەتبارێك لەلایەن پولیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین بە هاوكاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی قەزای ئاكرێ دەستگیر كرا".
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت: "ئەو تۆمەتبارە ماوەیەك بەر لە ئێستا لە دادگای حاجیاوا رای كردبوو بۆ شوێنێكی نادیار، بەڵام پاش بەدەستهێنانی زانیاری رۆژی یەكشەممە لە قەزای ( ئاكرێ ) دەستگیر كرا".
ئاماژەشی‌ بەوەدا كە "ئەو تۆمەتبارە ناوی (ع.غ.ج.) یەو دوای ئەوەی لەلایەن دادوەر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو بوو بۆ شوێنێكی نادیار ڕایكردبوو ".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group