جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان رێككەوتنەكەی لەگەڵ پارتی پەسند كرد

17/02/2019

نەوا
جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان ئەو رێككەوتنەی پەسند كرد، كە شاندی دانوستانكاری لەگەڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان واژۆیان كرد. ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی-یش هەمان هەنگاوی هاویشت.
بەگوێرەی میدیای فەرمی گۆڕان، ئێوارەی یەكشەممە 17-2-2019 كۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان بەڕێوەچوە و لە كۆبونەوەكەدا تاووتوێی راسپاردەكانی جڤاتی گشتی كراوە لەبارەی رێككەوتنی سیاسیی بزوتنەوەكەیان لەگەڵ پارتی.
هەروەها ئاماژە بەوەكراوە، دوای گفتوگۆكردن لەسەر رەشنوسی ئەو رێككەوتنەی شاندی هەردوولا، كە لە كۆبونەوەكانی رابردودا گەڵاڵەیان كردبو، بە كۆمەڵێك سەرنج و تێبینییەوە كە ئاڕاستەی شاندی دانوستانكاری گۆڕان كرا، رێككەوتنەكە پەسندكرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group