نه‌وا
جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سه‌رۆكى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه ده‌ڵێت، هه‌رگیز دواى رۆیشتنى میسى له به‌رشه‌لۆنه، یاریزانێكى تر بۆ شوێنگره‌وه‌ى نییه و دواى ئه‌و به‌هره‌مه‌نده كه‌س نییه نه له به‌رشه‌لۆنه و نه له هیچ یانه‌یه‌كى دیكه‌دا.
بارتۆمیۆ به رۆژنامه‌ى "لۆ فیگارۆ"ى فه‌ره‌نسى وتوه، دواى میسى؟.. كه‌س نییه، نه له به‌رشه‌لۆنه و نه له هیچ یانه‌یه‌كى دیكه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، له‌ئێستادا بیر له قۆناغى دواى میسى ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌داهاتوویه‌كى دوردا، هێشتا یاریزانێكى گه‌نجه و ته‌مه‌نى ته‌نها 31 ساڵه، تائێستاش له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه كاتى به‌سه‌رنه‌چوه.
سه‌رۆكى به‌رشه‌لۆنه دڵنیایى له‌مانه‌وه‌ى ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینیه‌كه‌داوه و وتویه‌تی "تا كۆتایى ژیانی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه".