نه‌وا
بوسه‌ینه شه‌عبانی راوێژكاری راگه‌یاندنی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا به توندی بیرۆكه‌ی پێدانی ئۆتۆنۆمی به كورده‌كانی سوریا ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت "ئه‌م جۆره هه‌نگاوه ده‌رگا له‌به‌رده‌م دابه‌شبوونی وڵاته‌كه‌دا ده‌كاته‌وه".
كورده‌كانی سوریا كه زۆرێك له ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریایان له‌ژێر ده‌ستدایه، له‌میانه‌ی گفتوگۆكانی ئه‌مدواییانه‌دا له‌گه‌ڵ روسیا نه‌خشه‌ڕێگای خۆیان پێشكه‌ش كرد بۆ گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ددا، كورده‌كان ده‌یانه‌وێت دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا پارێزگاری له‌و ناوچانه بكه‌ن كه له‌ژێر ده‌ستیاندایه.
به‌ڵام كاتێك پرسیار له راوێژكاری راگه‌یاندنی ئه‌سه‌د كرا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا دیمه‌شق ئاماده‌یه ئۆتۆنۆمی بداته كورده‌كان، به توندی ئه‌و پێشنیاره‌ی ره‌تكرده‌وه و له‌نێوه‌ندی كۆنگره‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له مۆسكۆ وتی "ئۆتۆنۆمی واته دابه‌شبونی سوریا، هیچ رێگه‌یه‌كمان نییه بۆ دابه‌شكردنی سوریا".
وتیشی "سوریا وڵاتێكه هه‌مووان و هه‌موو خه‌ڵك و سیاسییه‌كان له‌به‌رده‌م یاسای سوریا و ده‌ستووری سوریادا له‌خۆده‌گرێت".
هه‌روه‌ها كورده‌كانی سوریای به به‌شێكی به‌نرخ و زۆر گرنگی گه‌لی سوریای ناودێركردوه.