نه‌وا
جه‌لال جه‌وهه‌ر سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی داهاتو پابه‌ندكراوه به هه‌ڵگرتنی ته‌واوه‌تی پاشه‌كه‌وتی موچه و باشكردنی بژێویی ژیانی هاووڵاتیان و دانانی سه‌قفی زه‌مه‌نی بۆ به‌جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت له سێكته‌ره‌كاندا.
جه‌لال جه‌وهه‌ر له‌دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ میدیای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌كه‌ی رایگه‌یاندوه، له رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان چه‌ندین خاڵی گرنگیان جێگیركردوه و ته‌واوی رێككه‌وتنه‌كه‌ش له‌سه‌ر هه‌ر سێ ئاستی هه‌رێم و به‌غدا و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانه.
وتوشیه‌تی "خاڵێكی گرنگی رێككه‌وتنه‌كه بڕیاری هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌یه، حكومه‌ت پابه‌نده به‌وه‌ی پاشه‌كه‌وته‌كه هه‌ڵبگرێت كه ماوه‌ی سێ بۆ چوار ساڵه خه‌ڵكی كوردستانی به ته‌واوه‌تی ماندو كرد و هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ی موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان به‌پێی خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی، خاڵێكی دیكه‌ی رێككه‌وتنه‌كه پێداچونه‌وه‌یه به لیستی موچه‌خۆراندا، كه له هه‌رێم نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار موچه‌خۆر هه‌یه، ئه‌وه‌ش وایكردوه تێكه‌ڵی دروست بێت له نێوان موچه خۆر و فه‌رمانبه‌ری راسته‌قینه، بۆیه گرنگه ئه‌و ژمارانه له یه‌كتری جیابكرێنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێت كه له‌داهاتودا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجومه‌نی راژه دروست بكرێت تا فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای میلاك دابنرێت له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم، كه ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان و میلله‌ته‌كه‌مان".
سه‌باره‌ت به‌و ره‌خنانه‌ی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گیرێت له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه، جه‌لال جه‌وهه‌ر رونیكرده‌وه، به‌شێك له‌و ره‌خنانه‌ی له گۆڕان ده‌گیرێت هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه و هه‌ندێك له ره‌خنه‌گره‌كانیش له به‌رنامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تێ نه‌گه‌یشتون و بڕوایان به گفتوگۆ و دیالۆگ نییه.