هه‌سه‌ده‌ 151 چه‌كدارى داعشى راده‌ستى عیراق كرد

21/02/2019 عێراق

نه‌وا
هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتیك "هه‌سه‌ده‌" 151 چه‌كدارى رێكخراوى داعشى راده‌ستى عیراق كرد، كه‌ له‌شه‌ڕه‌كانى پارێزگاى دێره‌زۆر ده‌ستگیركراون.
قوتری سه‌مه‌رمه‌د عوبه‌یدى سه‌ركرده‌ له‌ هێزه‌كانى حه‌شدى عه‌شایه‌رى له‌پارێزگاى ئه‌نبار رایگه‌یاندوه‌، سه‌ركردایه‌تى پرۆسه‌كانى جزیره‌ و فیرقه‌ى حه‌وتى سوپاى عیراقى 151 چه‌كدارى رێكخراوى داعشیان له‌ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات وه‌رگرتوه‌.
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، زۆرینه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ به‌ماده‌ى 4ى تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاكانى عیراقه‌وه‌ داواكراو بون و له‌شه‌ڕه‌كانى پارێزگاى دێره‌زۆر ده‌ستگیركراون.
عوبه‌یدى ئاشكراشیكردوه‌، له‌ناو ئه‌و چه‌كداره‌ راده‌ستكراوانه‌دا، 22یان له‌ناو رێكخراوى داعشدا پله‌یان هه‌بوه‌ و سه‌ركرده‌ بون.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group