نه‌وا
چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى ئه‌پلیكه‌یشنى "واتس ئه‌پ" زانیارى له‌سه‌ر سه‌ربڕینى 50 كچه ئێزدیه‌كه ئاشكرا ده‌كات و به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه به‌فه‌رمانى راسته‌وخۆى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌ركرده‌ى رێكخراوى داعش سه‌ربڕدراون.
به‌پێى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه، كه قسه‌كردنى نێوان به‌رپرسێكى ئێزدى و سه‌ركرده‌یه‌كى رێكخراوى داعشه له سوریا و پرسیارى چاره‌نوسى كچه ئێزدیه‌كانى لێ ده‌كات، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی رێكخراوه‌كه وتویه‌تى "رێگه به هیچ كچێكى ئێزدى نادرێت باشورى سوریا جێبهێڵێت، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر فه‌رمانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌ركرده‌ى رێكخراوى داعشه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی رێكخراوه‌كه رونیكردوه‌ته‌وه، سه‌ربڕینى ئه‌و 50 كچه ئێزدیه‌ش له‌سه‌ر فه‌رمانى راسته‌وخۆى به‌غدادى بووه و كاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى رێكخراوه‌كه‌وه ئه‌نجام دراوه كه عیراقى، سورى، توركمانستانى و چیچانى بوون و له‌كاتى ئه‌نجامدانى كاره‌كه‌یاندا ده‌مامكیان به‌ستبو.
ئاشكراشیكردوه، هاتنى فه‌رمانى سه‌ربڕینه‌كه چه‌ند رۆژێك پێش سه‌رى ساڵى نوێ بووه، ئه‌وه‌ش له‌كاردانه‌وه‌ى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان بوو كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین سه‌ركرده‌ى دیارى رێكخراوه‌كه كوژران.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى داعش، كه به "ئه‌بوبه‌ڕا" ناسراوه، ده‌ڵێت "فه‌رمانه‌كه ته‌نها له‌یه‌ك كه‌سه‌وه نییه، ئه‌وانه‌ى فه‌رمان ده‌رده‌كه‌ن 7 كه‌سن یه‌كێك له‌وانه‌ش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییه سوێندیش ده‌خوات كه ئه‌و یه‌كێك نه‌بووه له‌بكوژه‌كان و هیچ یه‌كێك له‌و كچانه‌ى نه‌كوشتووه ته‌نانه‌ت هیچ پیاوێكیشى نه‌كوشتووه، ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه ئه‌و سه‌ركردانه خێزانه‌كانیان له‌بۆردومانه‌كه‌دا له‌ده‌ستداوه بۆیه ئه‌و بڕیاره‌یان وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌ركردووه.
پێش چه‌ند رۆژێك ماڵپه‌ڕى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى ئاشكرایكرد، هێزێكى وڵاته‌كه‌ى له‌پارێزگاى دێره‌زوور سه‌رى بڕاوى 50 كچى ئێزدیان دۆزیوه‌ته‌وه كه فڕێدرابوونه زبڵدانه‌وه.
سه‌ره‌ڕاى تاوانكارى و كرده‌وه قێزه‌ونه‌كانى داعش كه له‌راده‌ستبده‌رن و هه‌ژمار ناكرێن سه‌ربڕینى ئه‌و 50 كچه ئێزدیه شه‌قامى جیهانى و عیراقى تووشى شۆك كرد‌و بووه باس و خواستى ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و رێكخراوه جیهانى و ناوخۆییه‌كانى عیراق، لاى خۆیه‌وه فاتن حلفی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، پێویسته حكومه‌تی عیراق تیمێكی تایبه‌ت له سه‌ركرده باڵا ئه‌منی و هه‌واڵگریه‌كان پێكبهێنێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش، كه راده‌ستی عیراق كراون.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، پێویسته ئاشكرا بكرێت كێ ئه‌و 50 كچه ئێزدیه‌ی له سوریا سه‌ربڕیوه و ئه‌و كاره تاوانكاریه هه‌روا به‌ئاسانی تێنه‌په‌ڕێت، بۆیه ئێستا له‌هه‌موو كات ده‌رفه‌ت زیاتره بۆ ئاشكراكردنی تاوانبارانی راسته‌قینه و سه‌پاندنی سزای دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ریاندا.
ساڵى 2014 رێكخراوى داعش هێشیكرده سه‌ر قه‌زاى شنگال و ده‌وروبه‌رى و هه‌زاره‌ها كچى ئێزدى رفاند و بردنیه سوریا و ژماره‌یه‌كیشیان برانه وڵاتانى تر، سه‌دان كچ تائێستا رزگار كراون و سه‌دانیش تریش له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه كوژراون هه‌روه‌ك چاره‌نوسى ژماره‌یه‌كى زۆریش له‌و ئێزدیانه تائێستا نادیاره.