نه‌وا
شوكرى ئارسۆى سه‌رۆكى ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى سروشتى له‌زانكۆى "ته‌كنیك یڵدز"ى توركى هۆشدارى له‌روودانى بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز له‌وڵاته‌كه‌ى ده‌دات، كه له‌وانه‌یه 450 بۆ 500 هه‌زار كه‌س له‌ناوبچن.
ئارسۆى به‌رۆژنامه‌ى "ئه‌حواڵ نیوز"ى وڵاته‌كه‌ى وتوه، ناوچه‌ى مه‌ڕمه‌ڕه مه‌ترسى روودانى بومه‌له‌رزه‌ى له‌سه‌ره، كه گوڕه‌كه‌ى ده‌گاته 7 پله، له‌وانه‌یه باسكردنی ئه‌و گوڕه مه‌ترسیدار ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام راستیشه.
وتوشیه‌تى "80 هه‌زار ته‌لار ده‌ڕووخێن و 450 بۆ 500 هه‌زار كه‌س له‌ناوده‌چن، سێ ئه‌وه‌ندى ئه‌و ژماره‌یه‌ش بریندار ده‌بن ئه‌گه‌ر ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه رووبدات، هه‌روه‌ها زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س پێویستیان به‌هاوكارى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى ده‌بێت".
سه‌رۆكى ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى سروشتى له‌زانكۆى "ته‌كنیك یڵدز" زیاتر ده‌ڵێت "نابێت ئه‌وه‌مان بیربچێت، كه بومه‌له‌رزه‌كه تسونامى به‌دواوه ده‌بێت و ده‌بێته‌هۆى گیانله‌ده‌ستدانى خه‌ڵكى زیاتر".
وتوشیه‌تی "100%ى خاكى توركیا ناوچه‌ى بومه‌له‌رزه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هێڵى بومه‌رله‌رزه‌ش دووربێت، به‌ڵام هێزه‌كه‌ى ته‌لاره‌كان وێران ده‌كات و هیچ كه‌س له‌توركیادا له بومه‌له‌رزه پارێزراو نییه".