نه‌وا
نه‌یمار داسیلڤا ئه‌ستێره‌ى تۆپى پێى به‌ڕازیل و یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌رى روكردنه یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانى ده‌ڵێت "هه‌موو شتێك ئه‌گه‌رى هه‌یه".
نه‌یمار له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "گڵۆبۆ"ى به‌ڕازیلى جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی ناڵێت ده‌چێته ریاڵ مه‌درید، به‌ڵكو هه‌موو كه‌س ده‌زانن خه‌ونه‌كه‌ی، كه یاریكردن بوو بۆ به‌رشه‌لۆنه، به‌دیهێناوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، له‌منداڵیه‌وه باسى ئه‌و خه‌ونه‌ی ده‌كرد و سه‌ركه‌وتوبوه له‌به‌دیهێنانى.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌رى رووكردنه یانه شاهانه‌كه‌ی مه‌دریدیش، ئه‌ستێره به‌ڕازیلیه‌كه وتویه‌تی "ریاڵ مه‌درید یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین یانه‌كانى جیهان و هه‌ر یاریزانێك چانسى ئه‌وه‌ى هه‌بێت درێسى ئه‌و یانه‌یه بپۆشێت، ئاره‌زووى ئه‌وه ده‌كات به‌رگرى لێ بكات، ئێستا من له پاریس دڵخۆشم و زۆرباشم، به‌ڵام له‌داهاتودا هه‌موو شتێك ئه‌گه‌رى هه‌یه روبدات".