مۆرینهۆ لەسەر بوون بە راهێنەری ریاڵ مەدرید چی دەڵێت؟

05/03/2019 وەرزش

نەوا
خۆسێ‌ مۆرینهۆی پورتوگالی و راهێنەری پێشووی یانەكانی پۆرتۆ و ئینتەرمیلان و چێڵسی و ریاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد لەسەر ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەكەن دووبارە راهێنەرایەتی یانە مەدریدیەكە دەگرێتەئەستۆ وتی "كاتێك هاندەرانی یانەیەك بۆ دووەم جار تۆیان دەوێت، واتای ئەوەیە سەرسامن پێت و هەستێكی خۆشە".
مۆرینهۆ لەگفتوگۆیەكدا، كە رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردوەتەوە، دەڵێت "بەهیچ شێوەیەك كێشەم نییە لە گەڕانەوە بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنانی یانە مەدریدیەكە و تائێستاش هەیكەلی بەهێزە و چاوی لەدەستكەوتی گەورەیە".
وتیشی "كاتێك هاندەرانی یانەیەك دووبارە ناوت دەهێنن بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەكەیان، ئەوا واتای ئەوەیە سەرسامن پێت و ئەوەش هەستێكی زۆر خۆشە، یانەیەك پێشتر راهێنانت پێكردوون و ئێستا دەیانەوێت دووبارە راهێنانیان پێبكەیت، وات لێدەكات هەست بەشانازی بكەیت".
راهێنەرە پورتوگالییەكە تەئكیدیش دەكاتەوە، ریاڵا مەدرید هێشتا یانەیەكی بەهێزە و تائێستا چانسی لە خولە ئەوروپیەكاندا لەدەستنەداوە و چەند ساڵی رابردو ئاستێكی بێوێنەی لەئەوروپادا پێشكەشكرد، تائێستاش ركابەری لەسەر نازناوی چامپیۆنس لیگی ئەم وەرزە دەكات، لە هەر كەسێك بپرسیت، كە گرنگی بەتۆپی پێ بدات، پێت دەڵێت ئەو خولە گرنگترین خولی تۆپی پێیە لەئەوروپادا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group