ریاڵ مەدرید گورزێكی دیكەی كوشندەی بەركەوت

06/03/2019 وەرزش

نەوا
لە شەوی كەوتنە گەورەكەیان بە 4 گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك و كرانەدەرەوەیان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا، ریاڵ مەدرید ئەستێرەیەكی لاویشی لەدەستدا.
بەگوێرەی بەیاننامەیەكی فەرمی ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید، ڤینیسیۆس جۆنیۆر یاریزانی لاوی بەرازیلی تیمەكەیان توشی بچڕانی بەستەری ماسولكەی پێشەوەی قاچی راستی بوە و بۆ ماوەی نزیكەی 8 هەفتە لە یاریگاكان دوردەكەوێتەوە.
تیمی پزیشكی ریاڵ مەدرید پشكنینی تەواویان بۆ لاوە بەرازیلییەكە كردوە و جۆری پێكانەكەیان دیاریكردوە.
ڤینیسیۆس جۆنیۆر یاریزانێكی لاوە و تەمەنی تەنها 18 ساڵە و بڕیارە یاری بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیلیش بكات، بەڵام بەهۆی پێكانەوە لە هەردوو یاری سامبا بەرانبەر پەنەما و چیك لەم مانگەدا ئامادە نابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group