پێشانگایەك لە مەڵبەندی ئیشی دەست دەكرێتەوە

07/03/2019 هەمەڕەنگ
نەوا-رۆژیار سیروان-سلێمانی 
مەڵبەندی ئیشی دەست لە سلێمانی، 30یەمین پێشانگای كردەوە و سەرپەرشتیاری پێشانگاكەش دەڵێت، ساڵانە ئەم پێشانگایە بۆ نمایشكردنی كارەكانی مامۆستایانی بەشی هونەر دەكرێتەوە.
لەبارەی پێشانگاكەوە، كاوە جوتیار مامۆستا و سەرپەرشتیاری پێشانگاكە بەرادیۆ نەوای راگەیاند، مەڵبەندی ئیشی دەست لە ساڵی 1970 دامەزراوە و سەربە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانییە و ساڵانە ئەم پێشانگایە دەكەنەوە بۆ خستنەڕوی ئەو كارانەی مامۆستایانی بەشی هونەر لەو ساڵەدا دروستیان كردوە.
وتیشی "پێشانگاكەی ئەمساڵ بەشەكانی رستن و چنین و سیرامیك و تابلۆ لەخۆدەگرێت".
مەڵبەندی ئیشی دەستی سەربە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانیە و ساڵانە كاری دەستی مامۆستایان دەخاتەڕو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group