ماراسۆنێك لە رۆژی ژنان بەرێوەدەچێت

08/03/2019 وەرزش

نەوا - رۆژیار سیروان - سلێمانی 

لە رۆژی جیهانی ژنان رێكخراوێك ماراسۆنێكی بۆ ژمارەیەك لە كچان و ژنان ئەنجامدا و بەوتەی رێكخەری ماراسۆنەكەش، پەیامیان بۆ جیهان ئەوەیە ژنی كوردیش دەتوانێ هەموو كارێك بكات. 
بەیانی رۆژی هەینی رێكخراوی ماراسۆنی سلێمانی لە بەردەم ئەمنە سورەكەی ئەو شارە، بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان ماراسۆنێكی بۆ ژمارەیەك ژن و كچانی رێكخست. 
ناسك شكور، سەرۆكی رێكخراوی ماراسۆنی سلێمانی بە رادیۆی نەوای راگەیاند،  لە رۆژی جیهانی ژنان، وەك رێكخراوەكەمان ماراسۆنێكمان بۆ 80 ژن و كچان ئەنجامدا. 
وتیشی ، مەبەستمان لەم كارە بۆ دەرخستنی تواناكانی ئافرەتە، كە دەتوانێ هەموو كارێك بكەن و گرنگی بدات بە هەموو كارێك و پەیامێكە بۆ هەموو جیهان كە ژنی كوردیش لە هیچی كەم نیە و دەتوانێ هەموو كارێك بكات . 
جێی باسە ماراسۆنەكە لەبەردەم ئەمنە سورەكەی شاری سلێمانی بە بەشداری 80 ژن و كچ دەستی پێكرد و دوای بڕینی 4 كیلۆمەتر لەبەردەم یەكێتی ژنانی كوردستان كۆتایی هات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group