تابلۆیەك بە واژۆی پیكاسۆ لە كوردستان دەستی بەسەردا گیرا

08/03/2019 هەمەڕەنگ

 

لە شاری ئامەدی باكوری كوردستان تابلۆیەك كە مەزەندە دەكرێت، لە لایەن پیكاسۆوە كێشرابێت دەستی بەسەردا گیرا.
لە راگەیەنراوێكی پارێزگای ئامەدادا هاتووە: سێ گومانلێكراو كە لە ناوەندی شارۆچكەی یەنیشەهیر نیشتەجێن، سەرگەرمی گەڕان بوون بەدوای دۆزینەوەی كڕیار بۆ تابلۆیەكی مێژوویی، بەڵام لە لایەن هێزەكانی جەندرمەوە دەستگیركراون.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە "تابلۆكە كە لە وێنەی ژمارەیەك ژن و پیاوی رووت پێكهاتووە و مۆری مۆزەخانەی نیشتمانیی عێراق بە پشتەكەوەیەتی و لەسەر بەشی پێشەوەشی واژوویەك هەیە كە مەزەندە دەكرێت واژووی پیكاسۆ بێت". 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group