شاجوانی گەردون كۆچی دوایی كرد

09/03/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
دوای توشبونی بە جەڵتەی دڵ لەكاتی ئەنجامدانی وەرزشدا، شاجوانی گەردون بۆ تازەپێگەیشتوان لە تەمەنی 20 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.


خێزانی لوتی ڤان دێر زی نمایشكار و شاجوانی گەردون بۆ تازەپێگەیشتوان بڵاویكردوەتەوە، "گەوهەرەكەمان كاتژمێر 10 و 47 خولەكی شەوی چوارشەممەی رابردو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".
لوتی ڤان دێر زی دوای چەند رۆژێكی كەم لە هەڵبژاردنی وەك شاجوانی گەردون بۆ تازەپێگەیشتوان، لەكاتی ئەنجامدانی یاری خلیسكێنەی سەر بەفر تووشی جەڵتەی دڵ بوە و گواسترایەوە نەخۆشخانە، بۆ ماوەی دوو هەفتە لەژێر چاودێری پزیشكیدا بوو.


ئەو شۆخە هۆڵەندیە ساڵی 2016 وەك شاجوانی تازەپێگەیشتوانی وڵاتەكەی دیاریكرا و ساڵی دوای ئەوەش وەك شاجوانی گەردون بۆ تازەپێگەیشتوان هەڵبژێردرا، كاری سەرەكی نمایشكاری جلوبەرگ بوو، دوای ئەوەی بەهۆی سەختی جەڵتەكەیەوە مێشكی بەتەواوەتی لەكاركەوتوە، خێزانەكەی رازی بوون ئەو ئامێرانەی بەهۆیەوە دەژی، لێبكرێتەوە و لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group