نه‌وا
رۆژنامه‌ى میترۆ بڵاویكردوه‌ته‌وه، یانه‌ى ریاڵ مه‌درید به‌فه‌رمى گرێبه‌ستێكى به‌بڕى 130 ملیۆن دۆلار پێشكه‌شى یانه‌ى چێڵسى كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ى ئیدن هازاردى به‌لجیكى بۆ یانه ئیسپانیه‌كه.
رۆژنامه‌كه له‌راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى زێنه‌دین زێدانى فه‌ره‌نسى و راهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى ریاڵ بۆ یانه شاهانه‌ییه‌كه، بڕى 300 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ دابینكراوه تا یاریزانى نوێی پێ ده‌سته‌به‌ر بكات.
رونیشكراوه‌ته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یانه‌كه گرێبه‌ستێكى به‌بڕى 130 ملیۆن یورۆ پێشكه‌شى یانه‌ى چێڵسى كردووه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له ئیدن هازارد و ئه‌و یاریزانه‌ش له‌لایه‌ن زێدانه‌وه په‌سنده.
رۆژنامه‌كه ته‌ئكیدیشى كردوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده دادگاى وه‌رزشى سزاى به‌سه‌ر یانه له‌نده‌نیه‌كه‌دا سه‌پاندوه و بۆى نییه بچێته هیچ گرێبه‌ستێكى هاوینه‌وه و یاریزان بكڕێت و بفرۆشێت، به‌ڵام یانه‌ى ریاڵ دڵنیایه له‌وه‌ی دادگاكه تانه‌كه‌ى چێڵسى له بڕیاره‌كه قبوڵ ده‌كات و سزاكان دواده‌كه‌ون، یانه ئینگلیزیه‌كه‌ش ده‌توانێت له‌گواستنه‌وه‌ى هاوینه‌دا مامه‌ڵه به‌یاریزانانه‌وه بكات.
به‌هۆى ئه‌نجامه خراپه‌كانى له‌م وه‌رزه‌دا، یانه‌ى ریاڵ مه‌درید په‌ناى بۆ زێنه‌دین زێدان راهێنه‌رى پێشووترى یانه‌كه برده‌وه، كه پێش چه‌ند مانگێك ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه و ئه‌و راهێنه‌ره فه‌ره‌نسیه‌ش ده‌یه‌وێت ریزه‌كانى یانه‌كه به‌یاریزانى نوێ به‌هێزتر بكات.