عێراق دەستیكرد بە دانەوەی قەرزەكەی ئێران

12/03/2019 عێراق

عێراق بەشێكی قەرزەكەی تاران خستە سەر هەژماری بانكی ناوەندی ئێران.
بەپێی میدیای فەرمی ئێران، عبدولناسر هیمەتی سەرۆكی بانكی ناوەندی ئەو وڵاتە، لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەی عەلی عەلاق كۆبووەتەوە.
لە میدیای ئێراندا باس لەوە كراوە كە هیمەتی و عەلاق ئەو رێككەوتنانەیان تاوتوێكردووە كە مانگی رابردوو واژووكراوە و لایەنی عێراقی بەشێكی ئەو قەرزەی تارانی داوەتەوە.
عێراق تێكڕا 12 ملیار دۆلار قەرزی ئێرانی لایە، كە چوار ملیار دۆلاری پارەی كارەبا و غازی سروشتییە كە لەو وڵاتەی كڕیوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group