نه‌وا
غایب عومه‌یرى په‌رله‌مانتارى ئیئتیلافى سائیرون ده‌ڵێت، لێدوانه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى هێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ر، عیراقى گه‌ڕانده‌وه‌ى چوارگۆشه‌ى یه‌كه‌م، كه ناپیشه‌ییه.
ئه‌و په‌له‌مانتاره روونیشیكردووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا ته‌ركیز له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ رزگاركردنى وڵات له هه‌ڕه‌مه‌كی و ناده‌وڵه‌تیبون ده‌كه‌ن، كه عیراقى تێدا نقوم بووه‌و ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت بیخه‌نه‌وه چوارچێوه‌ى پیشه‌یى، به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌لێدوانه‌كانى توشى سه‌رسوڕمانیان ده‌كات و ده‌یانگێڕێته‌وه چوارگۆشه‌ى یه‌كه‌م، كه ناپیشه‌ییه.
وتیشى، بابه‌تێكى گرنگ و مه‌ترسیدارى وه‌ك ماده‌ى هۆشبه‌ر كه گه‌نجانمان لاواز ده‌كات و بووه به هاوتاى تیرۆر ده‌بینین كه ئه‌و بابه‌ته فڕێده‌درێت بۆ ئه‌رجه‌نتین.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پرسیارى ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئایا به‌ڕاستى سه‌رۆك وه‌زیران هیچ زانیاریه‌كى هه‌واڵگرى و ئه‌منى نییه سه‌باره‌ت به‌و ماده هۆشبه‌رانه‌ى دێنه عیراقه‌وه؟ یان له‌ناو ده‌سته‌كه‌یدا كه‌سانێك هه‌ن وه‌همى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى ئاگادارى راستییه‌كان سه‌باره‌ت به تیرۆر و ماده‌ى هۆشبه‌ر نه‌بێت.
عومه‌یرى داواش له سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق ده‌كات له‌و بواره‌دا رۆڵى زیاتر و وردتر و باشترى هه‌بێت.