نه‌وا
عه‌باس علێوى ئه‌ندامى لیژنه‌ى گه‌نجان و وه‌رزشى په‌رله‌مانى عیراق ئاشكرایكرد، داوایان له حكومه‌ت كردووه لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت و سه‌ردانى یه‌كێتى تۆپى پێى جیهان و یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا بكه‌ن و داوا بكه‌ن عیراق به‌شداربێت له میوانداریكردنى جامى جیهانى 2022ى تۆپى پێ، كه بڕیاره قه‌ته‌ر میوانداری بكات.
علێوى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى "اواكاریه‌ك پێشكه‌شى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه بۆ پێكهێنانى شاندێكی باڵا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتى تۆپى پێى جیهان و یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا بۆئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى بده‌ن، كه عیراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر به‌شداربێت له‌میوانداریكردنى یارییه‌كانى مۆندیالى 2022، كه بڕیاره له قه‌ته‌ر ئه‌نجام بدرێت".
وتیشى "قه‌ته‌ر تواناى وه‌رگرتنى ئه‌و ژماره زۆره هانده‌ره‌ى نییه، كه له‌سه‌رتاسه‌رى جیهانه‌وه ده‌چن بۆ بینینى یارییه‌كانى مۆندیال، هه‌روه‌ها یاریگاكانى عیراقیش ئاماده‌ن به‌تایبه‌تى له به‌سڕه، كه‌ربه‌لا و هه‌ولێر بۆ میوانداریكردنى یارییه‌كان و هانده‌ران".
پێشتر جیان ئینفانتینۆ سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى جیهان "فیفا" رایگه‌یاند، له‌وانه‌یه هه‌ندێك وڵاتى هاوسێى قه‌ته‌ر ژماره‌یه‌ك یارى جامى جیهانى 2022 له‌خۆبگرن، ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندى سه‌رجه‌م ناوچه‌كه و جیهاندایه.