نه‌وا
دامه‌زراوه‌ى "میرسر" بۆ دیاریكردنى ئاستى بژێوى خه‌ڵك، لیستى باشترین و خراپترین شاره‌كانى جیهانى بۆ ساڵى 2019 دیاریكرد و به‌پێى لیسته‌كه ڤییه‌ناى پایته‌ختی نه‌مسا باشترین شارى جیهانه و به‌غداى پایته‌ختى عیراقیش خراپترینه.
ئاژانسى رۆیته‌رز راپۆرتی دامه‌زراوه‌ی "میرسر"ی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه تێیدا ئاماژه به‌وه‌دراوه ڤییه‌نا باشترین شارى جیهانه بۆ ژیان، كه به‌مێژووه ئیمپراتۆریه‌كه‌ى و موزیكی كلاسیك و كۆشكه ئاڵتونیه‌كانى ناسراوه، هه‌روه‌ك ملیۆنێك و 900 هه‌زار كه‌سى تێدا ده‌ژى و نازناوى "ڤییه‌ناى سور"ى هه‌یه، خزمه‌تگوزارى گشتى زۆرباشه و به‌نرخى زۆر كه‌م پێشكه‌ش ده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێى لیسته‌كه، شارى زیوریخى سویسرا له پله‌ى دووه‌مدا دێت و هه‌ریه‌كه له‌شاره‌كانى ئۆكلاند، میونشن و ڤانكۆڤه‌ر به‌هاوبه‌شى له‌پله‌ى سێیه‌مدا ده‌بینرێن، هه‌روه‌ها له‌لیسته‌كه‌دا شارى لۆكسمبۆرگ به باشترین شارى جیهان له‌ڕووى ئارامییه‌وه دیاریكراوه.
هه‌رچى سه‌باره‌ت به خراپترین شاره‌كانى جیهانیشه بۆ ژیان، به‌غداى پایته‌ختی عیراق و دیمه‌شقى پایته‌ختی سوریا پله‌ى یه‌كه‌میان هه‌یه، چونكه ئه‌و دوو شاره كه‌مترین ئارامییان تێدایه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی.
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كه، كه 231 شاری جیهانی گرتوه‌ته‌وaه، "سه‌لامه‌تى كه‌سى، سه‌قامگیرى، ئاستى تاوان، جێبه‌جێكردنى یاسا، ئازادى كه‌سى، خزمه‌تگوزارى، ته‌ندروستى، ژینگه، په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دیكه و ئازادى رۆژنامه‌وانى" به‌هه‌ند وه‌رگیراون.