رۆحانی و سیستانی كۆبوونەوە

13/03/2019 عێراق

حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی شاری نەجەفی كرد و لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئایینی شیعەكانی عێراق كۆبووەوە.
رۆژی چوارشەممە حەسەن رۆحانی  بە یاوەری محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە عێراق، لە شاری نەجەف و سەردانی عەلی سیستانیی كردووە.
ئەمە یەكەم جارە عەلی سیستانی چاوی بە سەرۆك كۆمارێكی ئێران بكەوێت.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردۆتەوە، لە میانی سەردانی مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران بۆ عێراق، سیستانی ئامادەنەببوو پێشوازی لێبكات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group