ئێران: هەندێك وڵاتی ناوچەكە بەرنامەی گوماناوی ئەتۆمیان هەیە

13/03/2019 جیهان

 

ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران باس لەوەدەكات هەندێك لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەبە بەرنامەی گوماناوی ئەتۆمی دەدەن.
عەلی شەمخانی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە وتارێكدا بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی هیچ وڵاتێك بكات، باسی لەوەكردووە چەند وڵاتێكی ناوچەكە، ئەو داهاتەی لە رێگەی فرۆشتنی نەوتەوە دەستیان دەكەوێت، بۆ پەڕەپێدان بە بەرنامەی گوماناوی ئەتۆمی بەكاریدەهێنن.
باسی لەوەشكردووە: ئەو جۆرە هەنگاوانە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بەرەوڕووی مەترسیەكی گەورەتر لە تیرۆر و داعش دەكاتەوە.
شەمخانی جەختیشی كردەوە، كە بەپێی ئەو مەترسیانە ستراتیژی بەرگری خۆمان دادەڕێژین و خۆمان بۆ رووبەڕووبونەوەیان ئامادە دەكەین.
دوای ئەووەی بڵاوكرایەوە كە ئەمریكا تەكنەلۆجیای ئەتۆمی بە سعودیا دەفرۆشێت، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو، ئەو كارەی واشنتۆن ئەو پەڕی دووڕووییە"، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی بە هۆی پەرەپێدان بە بەرنامەی ئەتۆمی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group