نه‌وا
عه‌لى به‌شار ئه‌و گه‌نجه عیراقییه‌ى دانیشتووى ئه‌ڵمانیا به‌تۆمه‌تى كوشتنى كچێكى ته‌مه‌ن 14 ساڵان ده‌ستگیركرا، دانى به‌تاوانه‌كه‌یدا نا و ئاماژه به‌وه‌شده‌دات، سوزاناى خنكاندوه، به‌ڵام نازانێت چۆن ئه‌و كاره‌ى كردوه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ئه‌ڵمانیا بڵاویانكردوه‌ته‌وه، عه‌لى به‌شارى ته‌مه‌ن 22 ساڵ له‌به‌رده‌م دادگادا دانى ناوه به‌وه‌دا كه "سوزانا فیڵدمان"ى خنكاندوه، به‌ڵام نازانێت چۆن ئه‌وه رویداوه.
ئه‌و گه‌نجه عیراقییه باسى له‌وه‌كردوه، كه له ته‌مه‌نى 12 ساڵییه‌وه ماده كحولیه‌كان ده‌خواته‌وه، به‌ڵام كاتێك چوه‌ته ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌كه‌مجار ماده‌ى هۆشبه‌رى به‌كارهێناوه، دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سوزانا چاویان به‌یه‌كتر كه‌وتوه، سێ مانگ به‌یه‌كه‌وه قسه‌یان كردوه و پیاسه‌یان كردوه و گوێیان له موزیك گرتوه.
به‌پێى زانیاریه‌كان، به‌شار ره‌تیكردوه‌ته‌وه ده‌ستدرێژى سێكسى كردبێته‌سه‌ر كچه‌كه و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه به ره‌زامه‌ندى هه‌ردوولا سێكسیان كردوه، به‌ڵام داواكارى گشتى ده‌ڵێت "له دارستانێكدا ده‌ستدرێژى سێكسى كراوه‌ته‌سه‌ر سوزانا و دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردوه، كه ده‌چێته لاى پۆلیس، خنكێنراوه".
جێى باسه، دواى رووداوه‌كه و پێش ئاشكراكردنى تاوانه‌كه، عه‌لى به‌شار و خێزانه‌كه‌ى به‌ره‌و عیراق هه‌ڵدێن، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت و ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه ئه‌ڵمانیا.