نه‌وا
خاڵه ره‌جه‌ب له نێو شوقه‌یه‌كی ناو بازاڕی شاری سلێمانی مۆزه‌خانه‌یه‌كی بچووكی كردۆته‌وه بۆ به ئه‌رشیفكردن و كۆكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كۆنی كه‌سایه‌تی و به‌رپرسه‌كان و ئه‌و كاڵا و كه‌لوپه‌له كۆنانه‌ی له سه‌رده‌می كۆندا به‌كارهاتوون، تائێستاش زیاتر له 10 هه‌زار وێنه‌ی كۆنی كۆكردۆته‌وه.
ره‌جه‌ب ره‌فیق تۆفیق پیاوێكی ته‌مه‌ن 67 ساڵانی شاری سلێمانییه و به خاڵه ره‌جه‌ب ناسراوه، ئه‌و پیشه‌ی كاسبه و له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی شوقه‌یه‌كی هه‌یه، به‌ڵام خولیای ئه‌رشیفكردن و كۆكردنه‌وه‌ی وێنه كۆنه‌كان و ئه‌و كاڵا و كه‌لوپه‌لانه‌ی هه‌یه كه له كۆندا به‌كارهاتوون، له ئێستادا شوقه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه مۆزه‌خانه‌یه‌كی بچووك و هه‌زاران وێنه‌ی جۆراوجۆری كۆن و كاڵا و كه‌لوپه‌لی كۆنی تێدا كۆكردووه‌ته‌وه و هه‌مویانی هه‌ڵواسیوه.
خاڵه ره‌جه‌ب كه ئێستا به زۆری سه‌رقاڵی رێكخستن و كۆكردنه‌وه‌ی وێنه كۆنه‌كانه بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتویه‌تی: "ماوه‌ی پێنج ساڵه ده‌ستم به‌م ئه‌ركه كردووه و وه‌ك حه‌ز و خولیایه‌ك بڕیاری ئه‌وه‌مدا وه‌ك كه‌سانی پێش خۆم بتوانم له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم كارێك بكه‌م و ئه‌و وێنه كۆنانه‌ی هه‌یه له وێنه‌ی كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده و چینه‌كانی تر كۆیان بكه‌مه‌وه و بیان پارێزم".
ده‌شڵێت "تائێستا زیاتر له 10 هه‌زار وێنه‌ی كۆنم كۆكردۆته‌وه، كه زۆربه‌یان وێنه‌ی شاری سلێمانی و كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌م شاره‌یه، جگه له وێنه‌ی كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌كانی تر له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق كه وێنه‌ی جۆراوجۆری ده‌گمه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ن".
خاڵه ره‌جه‌ب سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی ده‌ستخستن و كۆكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان وتویه‌تی: "هه‌موو وێنه‌كان به زه‌حمه‌ت و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم به‌هاوكاری چه‌ند كه‌س و دۆستێك به‌ده‌ستم هێناون، ئه‌ویش له رێگه‌ی داواكردنی راسته‌وخۆ له خه‌ڵك یان به ته‌له‌فون و سه‌ردانی شاره‌كان بۆ گه‌ڕان و ده‌ستخستنی ئه‌و وێنه و كاڵا و كه‌لوپه‌له كۆنانه".
به وته‌ی خاڵه ره‌جه‌ب، سه‌رده‌می به‌شێك له وێنه‌كان بۆ سه‌رده‌می سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی شاری سلێمانی، دواتر سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی، هه‌روه‌ها سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی پادشایه‌تی له عێراق و قۆناغه‌كانی دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌و وێنانه، ده‌گمه‌نن كه به‌شێكیان تائێستا نه‌بینراون.
ئه‌و باس له‌وه‌ش ده‌كات، وێنه‌كان بۆ خۆیان ده‌یان دوێنن به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌یه‌وێت ناوی ئهرشیفخانهكهی بكاته "وێنه‌كان ده‌مان دوێنن" ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر وێنه‌یه‌ك له سه‌رده‌مێكی جیاوازدا گیراوه و مێژوو چیرۆكێكی زۆر له پشت وێنه‌كانه‌وه هه‌یه.
خاڵه ره‌جه‌پ پلانی هه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆرتری وێنه و كاڵا كۆنه‌كان له ئهرشیفخانهكهیدا كۆبكاته‌وه، به‌ڵام بچووكی جێگاكه‌ی رێگای نمایشكردن و پیشاندانی ئه‌و وێنانه‌ی به شێوه‌یه‌كی جوانتر پێنادات، بۆیه داواكاره له به‌رپرسان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هاوكاری بكه‌ن له دۆزینه‌وه‌ی شوێنێكی گه‌وره و گونجاو تا بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی رێكتر و گونجاوتر وێنه و كه‌لوپه‌له كۆنه‌كان نمایش بكات و خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانی بكه‌ن و وێنه و كاڵا كۆنه‌كان ببینن.