نه‌وا
به په‌سه‌ندكردنی ڕاپۆرتی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌رباره‌ی توركیا، دانوستانی نێوان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و توركیا بۆ به‌ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتییه‌كه، ڕاگیرا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاش رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵوێستی یه‌كلایه‌نه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جێی بایه‌خ نییه.
له دانیشتنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا 622 ئه‌ندام ئاماده بوون، ڕاپۆرته‌كه به ده‌نگی 370 ئه‌ندام په‌سه‌ند كرا. 109 ئه‌ندامیش ده‌نگی نه‌خێریان دا و 143 ئه‌ندامیش ده‌نگیان نه‌دا.
كاتی پیری په‌رله‌مانتاری هۆڵه‌ندا و ڕێپۆرته‌ری په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ كاروباری توركیا رۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی گفتوگۆكانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌رباره‌ی پرسی توركیا قسه‌ی كرد و سه‌رنجی خسته سه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ، ڕێكاره نایاسایی و دژه‌دیموكراتییه‌كان و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له توركیا زیندانی كراون كه سه‌د هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
به‌مه‌به‌ستی وه‌ستاندنی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا بۆ به‌ئه‌ندامبوونی له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، فراكسیۆنی كریستیانه دیموكراته‌كان پڕۆژه‌یه‌كی ئاماده كردبوو، سه‌رۆكی كاتیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و به‌رپرسانی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ڕۆمانیا ڕایانگه‌یاندبوو كه به‌گومانن له پێشهاته‌كان.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپای به "یه‌كلایه‌نه و بێ بایه‌خ" راگه‌یاند و له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوایكرد، یه‌كێتی ئه‌ورووپا به ئاراسته‌ی په‌ره‌پێدان به په‌یوه‌ندییه‌كانی دوو لایه‌نه بجوڵێته‌وه.