نه‌وتى خاو نرخی به‌رز تۆمار ده‌كات

14/03/2019 جیهان

نه‌وا
نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبونه‌وه‌ى زیاترى به‌خۆیه‌وه‌بینى و یه‌ك به‌رمیلی جۆری برێنت گه‌یشته‌ نزیكه‌ى 68 دۆلار و ئه‌وه‌ش به‌رزترین نرخه‌ له‌ماوه‌ى 4 مانگى رابردودا تۆمارى كردبێت.
به‌پێى راپۆرته‌ ئابورییه‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕى نه‌وتدا نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و یه‌ك به‌رمیلی برێنت به‌ 67 دۆلار و 84 سه‌نت مامه‌ڵى پێوه‌ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ته‌كساسى ئه‌مریكى به‌رانبه‌ر 58 دۆلار و 40 سه‌نته‌، به‌رمیلێك خاوى تێكه‌ڵه‌ى رێكخراوى ئۆپێكیش به‌ 66 دۆلار و 30 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
شاره‌زایان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت چه‌ند هۆكارێكى هه‌یه‌ ئه‌وانیش، كه‌مبونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وت به‌هۆى بڕیارى رێكخراوى ئۆپێك بۆ دابه‌زاندنى ئاستى به‌رهه‌مهێنان، سزاكانى ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران و ڤێنزوێلا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش بڕى نه‌وتى عه‌مباركراوى ئه‌مریكا دابه‌زینێكى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group