شوان عه‌توف به‌رهه‌مهێنانى فیلمه‌ درێژه‌كه‌ى ته‌واو كرد

پێش 1 هەفتە هەمەڕەنگ

نه‌وا
شوان عه‌توف ده‌رهێنه‌ر‌و ئه‌كته‌رى سینه‌ماى كوردى به‌رهه‌مهێنانى فیلمه‌ درێژه‌كه‌ى ته‌واو كرد‌و له‌ئێستادا ئاماده‌كارى ده‌كرێت بۆ نمایشكردنى له‌ سینه‌ماكانى كوردستان‌و عیراقدا. 
شوان عه‌توف له‌باره‌ى فیلمه‌كه‌وه‌ وتویه‌تى "فیلمى (په‌یكه‌رى دڵ) یه‌كه‌مین ئه‌زموونى به‌رهه‌مهێنانى فیلمى درێژى منه‌ ‌و به‌رهه‌مى كۆمپانیاى كام پرۆده‌كشن‌و میترۆنیۆم پڕۆده‌كشنه‌". 
فیلمه‌كه‌ له‌ سیناریۆ‌و ده‌رهێنانى شوان عه‌توف ‌و چیرۆكى عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا‌و سیناریۆى لوقمان سوخه‌نده‌ره‌، هه‌ر خودی شوان عه‌توف سیناریۆكه‌ى داڕشتۆته‌وه‌. 
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ رونیده‌كاته‌وه‌ "فیلمه‌كه‌ یه‌كه‌مین فیلمى میوزیكه‌ڵى كوردییه‌ ‌و فیلمێكى رۆمانسى كۆمیدییه‌". 
وتیشى "قۆناغێكی نوێ ده‌بێت له‌ مێژووی سینه‌مای كوردی، به‌هێز و تواناوه‌ كارمان بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئه‌م فیلمه‌ كردوه‌".
شوان عه‌توف ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "به‌رهه‌مهێنانى فیلمه‌كه‌ى ته‌واو بووه‌‌و له‌كۆتایى مانگى نیسان‌و سه‌ره‌تاى مانگى ئایارى ئه‌مساڵ له‌ سینه‌ماكانى كوردستان‌و عیراقدا نمایش ده‌كرێت‌و پاشان بۆ فێستیڤاڵه‌ نێوخۆیى‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌نێردرێت". 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group