نه‌وا
پێشكه‌شكارێكى كه‌ناڵى به‌ناوبانگى فۆكس نیوزی ئه‌مریكی، عیراقییه‌كان تۆڕه ده‌كات ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك تۆمارى ده‌نگى بڵاوكرایه‌وه، كه تێیدا ده‌ڵێت "عیراق پڕه له نه‌وه‌ى مه‌یمونه سه‌ره‌تاییه‌كان و شایسته‌ى داگیركردن نه‌بوو".
ئه‌و پێشكه‌شكاره دیاره، كه ناوى "تاكه‌ر كارلسۆن"ه‌و به‌رنامه‌یه‌كى له كه‌ناڵى فۆكس نیوزی ئه‌مریكی به‌ناوى خۆیه‌وه هه‌یه و له تۆماره ده‌نگییه‌كاندا، كه بۆ ساڵى 2008 ده‌گه‌ڕێته‌وه و دامه‌زراوه‌ى "میدیا ماتێرس" بڵاویكردوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت "عیراق شوێنێكه پڕه له چه‌ندین نمونه‌ى مه‌یمونه سه‌ره‌تاییه‌كان، بۆیه شایسته‌ى ئه‌وه نه‌بوو داگیربكرێت".
وتوشیه‌تى "هیچ هه‌ستێكم بۆ عیراقییه‌كان نییه، ئه‌وان له‌ته‌والێتدا كلینێكس به‌كارناهێنن و چنگالأ بۆ خواردن به‌كارناهێنن، ئه‌گه‌ر بڕیاریاندا وه‌ك مرۆڤ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌گه‌رى هه‌یه شه‌ڕ گۆڕانكارى به‌سه‌ردابێت".
كه‌ناڵى فۆكس نیوز به‌یه‌كێك له‌و كه‌ناڵانه داده‌نرێت، كه بێژه‌ر و پێشكه‌شكاره‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى ره‌گه‌زپه‌رستانه هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر موسڵمانان و كه‌سانى دیكه و ماوه‌یه‌ك پێش ئێستاش "جینین بیرۆ" هێرشى كرده‌سه‌ر "ئیلهام عومه‌ر" خانمه موسڵمانى ئه‌ندامى كۆنگرێس، كه باڵاپۆشه و ره‌خنه‌ى له‌باڵا پۆشیه‌كه‌ى گرت و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ئه‌و خانمه دژى كۆنگرێسى ئه‌مریكایه.