رۆناڵدۆ سزا دەدرێت؟

14/03/2019 وەرزش

نەوا
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا دوپاتیدەكاتەوە، كە هیچ سزایەكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی تۆپی پێی یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی نادات.
شەوی سێشەممەی ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ سێ گۆڵی بە تەنها لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كرد و یوڤانتۆسی گەیاندە چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا. لە كاتی سەركەوتنیان بۆ ئەو قۆناغە، ئەستێرە پورتوگالییەكە بەشێوەیەكی نەشیاو ئاهەنگی گێڕا و چاوەڕوان دەكرا بەو هۆیەوە سزا بدرێت، بەڵام ماڵپەڕی "كالچیۆ میركاتۆ"ی ئیتاڵی بڵاویكردوەتەوە، كە یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا دوپاتیكردوەتەوە لەسەر ئەو ئاهەنگگێڕانە سزای رۆناڵدۆ نادات.
ئەو ئاهەنگگێڕانەی رۆناڵدۆ وەڵامی هەمان شێوازی ئاهەنگگێڕانی دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیكۆ مەدرید بو، كە بەهۆی بردنەوەی یاری چونیان لە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ لە یوڤانتۆس، ئاهەنگێكی نەشیاوی گێڕا، بەڵام هەرزوو داوای لێبوردنی كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group