دهۆك..سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق گیانی لەدەستدا

15/03/2019 عێراق

 

تۆفیق جەعفەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق لەدهۆك بەڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانی لەدەستداوە.
دەستەی دەستپاكی عێراق هەواڵەكەی پشتڕاستكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، سەرۆكی دەستەكە  دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە شاری دهۆك توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
جێی باسە رۆژی پێنج شەممە هەر لە دهۆك لە ڕووداوێكی هاتوچۆی تر لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرەكانی تۆیۆتا ڕاڤ، تۆیۆتا مێكزەمین لەسەر ڕێگەی سەرەكی شێخان، باعەدرێ ڕوویدا و لەئەنجامدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و حەوت كەسی تریش برینداربوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group