حەوت ژن و منداڵی ئێزدی لە باغوز رزگاركران

15/03/2019

 

لە لایەن شەڕڤانانەوە سێ ژن و چوار منداڵی دیكەی كوردی ئێزدی لە شارۆچكەی باغۆز، دوایین پێگەی چەكدارانی داعش لە سووریا رزگاركران.
ئەو ژن و منداڵە ئێزدیانە ئێستا لە ماڵی ئێزدییانن لە عاموودا و بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا بگەڕێندرێنەوە باشووری كوردستان و بە كەسوكاریان شادببنەوە. 
جێی باسە لە ئۆپراسیۆنی شەڕڤانانی هەسەدە بۆ سەر باغوز، تا ئێستا ژمارەیەك هاوڵاتی ئێزدی رزگاركراون، كە لە ساڵی 2014 دا لە لایەن داعشەوە رفێنرابوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group