وتەبێژی پارتی: سەرۆكایەتی هەرێم كارادەكرێتەوە

7 رۆژ پێش ئێستا

 

وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، لە ئێستادا دەیانەوێت سەرۆكی هەرێم هەڵبژێردێت، دواتر ئەو جیاوازییەی لە بۆچوونی لایەنەكاندا لەسەر یاسای سەرۆكایەتی هەیە، لە كاتی نووسینەوەی دەستووردا گفتوگۆی لە بارەوە دەكەن.
مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، ئەوەی لە ئێستادا دەیانەوێت كاری لەسەر بكەن كاراكردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم و دیاریكردنی سەرۆكی هەرێم و ناوهێنان و راسپاردنی سەرۆكی كابینەی نۆیەمە، تا حكومەت پێكبهێنێت.
ڕاشیگەیاندووە، "سەرۆكایەتیی هەرێم كارا دەكرێتەوە و  ناكرێت هەر چاوەڕێ بین".
لە بارەی دواین كۆبونەوەشیان لەگەڵ یەكێتی ئاماژەی بەوەكردووە، لە كۆبوونەوەكەدا بەڕاشكاوانە قسەیان كردووە و یەكێتیش پێویستی بەوە بووە، كە بڕۆنەوە و لەسەر ئەو پێشنیاز و بۆچوونانەی لە نێوان هەردولا هەبووە لە ناوخۆی خۆیاندا كۆببنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group