وەبەرهێنانی هەولێر.. پێكەشكردنی داواكاری وەبەرهێنان زیادی كردووە

15/03/2019

 

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنان لە هەولێر دەڵێت، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ژمارەیەكی یەكجار زۆری كۆمپانیای ناوخۆیی و عەرەبی و ئەورووپی داواكارییان پێشكەش كردووە بۆ ئەوەی پڕۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێ بكەن.
سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوە: "بە هۆی باشبوونی دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستانەوە لەمساڵدا داواكارییەكی یەكجار زۆرمان لە لایەن كۆمپانیاكانەوە بۆ هاتووە و دەیانەوێت پڕۆژەی وەبەرهێنان لە هەولێر جێبەجێ بكەن. ئێمەش بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكەین و پڕۆژەكانیان وەردەگرین و هەموو ئاسانكارییەكیان بۆ دەكەین."
وتیشی: "ئەو كۆمپانیایانەی داواكارییان پێشكەش كردووە، ناوخۆیی و عەرەبی و ئەورووپین، چونكە دەزانن ئێستا دۆخی هەرێمی كوردستان بۆ وەبەرهێنان زۆر گونجاوە و دەتوانن بەبێ كێشە كاری خۆیان بكەن."
بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر باسی لەوەش كرد: "ئەو داواكاریانەی پێشكەش كراون بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە لە بواری 11سێكتەردان، لەوانە تەندروستی و بازرگانی و گەشتوگوزار و پیشەسازی و چەند سیكتەری دیكە، كە ژمارەیەك لەو پڕۆژانە زۆر گەورەن."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group