كۆسرەت رەسوڵ: دەمانەوێت شەراكەتی راستەقینە لە تەواوی جومگەكانی هەرێم رەنگبداتەوە

15/03/2019

 

كۆسرەت رەسول عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی سوربونی حزبەكەی لەسەر داخوازییەكانی دوپاتكردەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم كە یەك لەوانە بەهەندوەرگرتنی پێگەی مێژویی سیاسییە.
كۆسرەت رەسول عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ئەندامانی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان سوربونی یەكێتیی لەسەر داخوازییەكانی و ئیستحقاقاتی هەڵبژاردن و بەهەند وەرگرتنی پێگەی مێژویی سیاسی  لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دوپاتكردۆتەوە.
جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی راشیگەیاندوە، داوای یەكێتیی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و كەركوك و بەغدا لە یەك پاكێجدایەو دەمانەوێت ئەم پرسانە لەڕوانگەی نیشتمانیی و بەرژەوەندی گشتی و هاوسەنگی هێزەوە چارەسەربكرێن و شەراكەتی راستەقینەش لەتەواوی جومگەكانی هەرێم رەنگبداتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group